بەرحەياتي ( ژياننامە) ئهو دۆکیومەنتەیە که دهیسهلمێنێت هەڵگرەکەی له ژیاندا ماوە.
بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ دەرکردنی ژیاننامە:
١. ناسنامەیەکی ئەو کەسەی ژیاننامەی بۆ دەکرێت (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. وێنەیەکی
کەسی قەبارەی پاسەپۆڕت .
تێبینی:
١. پێویستە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆتدا بێنیت و بە شێوەیەکی ڕێك و پێك چاپ کرابێت و ڕوون بێت. سکرین شۆت قەبوڵ ناکرێت.
٢. ناسنامەی کۆن کە لە کاتی منداڵیەوە دەرکرابێت و سیمای کەسەکە لەگەڵ وێنەی سەر ناسنامەکە لەیەك نەچن قەبوڵ ناکرێت.
٣. دەبێت ژیاننامە ڕەسەنەکە ڕەوانەی کوردستان بکەیتەوە. کۆپی دۆکیومەنتەکە بە هیچ شێوەیەك کاری پێناکرێت له ههرێمی کوردستان.
٤. دەبێت بەر لە بەکارهێنانی ژیاننامە لە کوردستان، سەرەتا لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و دواتر لە وەزارەتی داد مۆر بکرێن، پاشان له دهزگا فهرمییهکانی حکومەت کاری پێدهکرێت.
٥. ڕۆژانی کارکردن: دووشەمە تاکو هەینی کاتژمێر ١٠-٤ی ئێوارە.
٦. ئەم خزمەتگوزارییە تەنها پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە). بۆ هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، لە نێویشیاندا کەرکوك، تکایە سەردانی کونسوڵخانەی عیراق لە لەندەن و مانچستەر بکەن.
ناونیشانی بەشی کونسوڵگەری:
KRG UK Representation
2
Hobart Place
Belgravia
London SW1H 0RH
نزيکترين وێستگەی شهمهندهفهر و ئامانە (پاس):
وێستگەی شەمەندهفەر و میتڕۆی ڤـیکـتـۆريا Train and Underground Station Victoria :
وێستگهی ئامانە (پاسی) سەرەکی ڤیکتۆریا :Victoria Coach Station
بۆ زانياري زياتر پەيوەندي بکەن بە:
ژمارەی تەلەفۆن: ( 02039279870 )
ئیمهیڵ: ( uk@gov.krd)