بۆ دەرکردنی بریکارنامەی گشتی، پێویستە ئەو بەڵگەنامە و پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتدا بێنیت بۆ بەشی کونسوڵگەری لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڵگەنامە
پێویستەکان:
١. پێناسەیەکی
بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی
ئەو کەسەی کە دهکرێته بریکار.
٣. وێنەیەکی
کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردهار.
تێبینی:
١. پێویستە
هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆتدا بێنیت و بە شێوەیەکی ڕێك و پێك چاپ کرابێت
و ڕوون بێت. سکرین شۆت قەبوڵ ناکرێت.
٢. ناسنامەی
کۆن کە لە کاتی منداڵیەوە دەرکرابێت و سیمای کەسەکە لەگەڵ وێنەی سەر ناسنامەکە
لەیەك نەچن قەبوڵ ناکرێت.
٣. دەبێت
بریکارنامە و ژیاننامە ڕەسەنەکە ڕەوانەی کوردستان بکەیتەوە. کۆپی دۆکیومەنتەکە بە
هیچ شێوەیەك کاری پێناکرێت له ههرێمی کوردستان.
٤. دەبێت
بەر لە بەکارهێنانی بریکارنامەکان لە کوردستان، سەرەتا لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی
دەرەوە و دواتر لە وەزارەتی داد مۆر بکرێن، پاشان له دهزگا فهرمییهکانی حکومەت
کاری پێدهکرێت.
٥. ڕۆژانی کارکردن، دووشەمە تاکو هەینی کاتژمێر ١٠-٤ی ئێوارە.
٦. ئەم خزمەتگوزارییە تەنها پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە). بۆ هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، لە نێویشیاندا کەرکوك، تکایە سەردانی کونسوڵخانەی عیراق لە لەندەن و مانچستەر بکەن.
ناونیشانی
بەشی کونسوڵگەری:
KRG UK Representation
2
Hobart Place
Belgravia
London SW1H 0RH
نزيکترين
وێستگەی شهمهندهفهر و ئامانە (پاس):
وێستگەی
شەمەندهفەر و میتڕۆی ڤـیکـتـۆريا Train and Underground Station Victoria
:
وێستگهی
ئامانە (پاسی) سەرەکی ڤیکتۆریا :Victoria Coach Station