بریکارنامهی تایبەت بە موڵك (زەوی و خانوو).
بەڵگەنامە پێویستەکان:
١. پێناسەیەکی
بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی
ئەو کەسەی کە دهکرێته بریکار.
٣. وێنەیەکی
کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردار.
٤. وێنەیەکی تاپۆی موڵکەکە
بریکارنامەی تایبەت بە کڕین وفرۆشتنی
ئۆتۆمۆبێڵ.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
١. پێناسەیەکی بریکاردار (باری
شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی ئەو کەسەی کە دهکرێته
بریکار.
٣. وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی
بریکاردار.
٤. دۆکیومەنتی
تۆماری ئۆتۆمۆبێڵ (سەنەوی)
بریکارنامەی تایبەت بە مارەیی و تەڵاقدان
١. پێناسەیەکی
بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی
ئەو کەسەی کە دهکرێته بریکار.
٣. وێنەیەکی
کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردار.
٤. ناوی
تەواوی هاوسەر، بەرواری لەدایکبوون، پێشەکی و پاشەکی مارەیی
بریکارنامەی
تایبەت بە وەرگرتنی خانەنشینی و بابەتەکانی تر
١. پێناسەیەکی
بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی
ئەو کەسەی کە دهکرێته بریکار.
٣. وێنەیەکی
کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردار.
لە کارخستني بريکارنامە
دەتوانن ئەو بریکارنامانەی کە لە نوێنەرایەتی
حکومەتی هەرێم یان لە کوردستان دروست کرداون، وە هیچیتر ناتانەوێت بەکاریان بهێنن،
له نووسینەگی نوێنەرایەتی لە کاریان بخهن.
بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ لەکارخستنی بریکارنامە:
١. وێنهیهکی
ئهوبریکارنامهیهی کە بە نیازن لهکاری بخهن.
٢. پێناسەیەکی بریکاردار (باری
شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٣. وێنەیەکی
کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردهر.
تێبینی:
١. پێویستە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆتدا بێنیت و بە شێوەیەکی ڕێك و پێك چاپ کرابێت و ڕوون بێت. سکرین شۆت قەبوڵ ناکرێت.
٢. ناسنامەی کۆن کە لە کاتی منداڵیەوە دەرکرابێت و سیمای کەسەکە لەگەڵ وێنەی سەر ناسنامەکە لەیەك نەچن قەبوڵ ناکرێت.
٣. دەبێت بریکارنامە و ژیاننامە ڕەسەنەکە ڕەوانەی کوردستان بکەیتەوە. کۆپی دۆکیومەنتەکە بە هیچ شێوەیەك کاری پێناکرێت له ههرێمی کوردستان.
٤. دەبێت بەر لە بەکارهێنانی بریکارنامەکان لە کوردستان، سەرەتا لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و دواتر لە وەزارەتی داد مۆر بکرێن، پاشان له دهزگا فهرمییهکانی حکومەت کاری پێدهکرێت.
٥. ڕۆژانی کارکردن: دووشەمە تاکو هەینی کاتژمێر ١٠-٤ی ئێوارە.
٦. ئەم خزمەتگوزارییە تەنها پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە). بۆ هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، لە نێویشیاندا کەرکوك، تکایە سەردانی کونسوڵخانەی عیراق لە لەندەن و مانچستەر بکەن.
ناونیشانی بەشی کونسوڵگەری:
KRG UK Representation
2
Hobart Place
Belgravia
London SW1H 0RH
نزيکترين وێستگەی شهمهندهفهر و ئامانە (پاس):
وێستگەی شەمەندهفەر و میتڕۆی ڤـیکـتـۆريا Train and Underground Station Victoria :
وێستگهی ئامانە (پاسی) سەرەکی ڤیکتۆریا :Victoria Coach Station