ئەنجومەنی کاری عیراق-بەریتانیا کۆڕبەندێکی بازرگانی ساز دەکات

Alternate Text هەواڵ : 6/3/2025

بە بەشداری ژمارەیەك لە کۆمپانیا بەریتانیا و عیراقی و کوردیەکان، ئەنجومەنی کاری عیراق-بەریتانیا پێنجەمین کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری سازکرد کە تایبەتە بە کۆمپانیا بچوك و مام ناوەندیەکان.

لە کۆڕبەندەکەدا هاوڕێ کاوانی بەڕێوەبەری بەشی ئابوری و بازرگانی به‌نوێنه‌رایه‌تی، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری کرد.

له‌ کۆڕبه‌نده‌که‌دا گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی فراوانترکردنی هەناردەکردن و وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا بەریتانیاکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات دەرفەت و هەلەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا عیراقی و کوردستانیەکان لە شانشینی یەکگرتوو تیشكی خرایە سەر. کۆڕبەندەکە فۆکەسی خستبووە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکانی تەندروستی بیناسازی، پەروەردە و ڕاهێنان، کشتوکاڵ و گەشتیاری، یاساکانی تایبەت بە تۆمارکردنی کۆمپانیا بیانیەکان لە بەریتانیا و پێکهێنانی هاوبەشیەتی لەگەڵ کۆمپانیا لۆکاڵەکان.


کۆڕبەندەکە دەرفەتێکی باش بوو بۆ خستنە ڕووی تێڕوانینەکانی حکومەتی هەرێم بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتە گەورەکانی وەبەرهێنان و ئاسانکاریەکان بۆ وەبەرهێنەرە بیانیەکان.

لەندەن
٦ی تەموزی ٢٠٢٣