سەنتەری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە زانکۆی LSE کۆنفرانسی ساڵانەی دیراساتی کوردی سازکرد
هەواڵ : 6/11/2025
شانشینی یەکگرتوو، زانکۆی LSE، www.uk.gov.krd. شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا کە
پێکهاتبوو لە خەسرۆ ئاژگەیی بەڕێوەبەری پهیوهندیەکان و پهرهپێدان و هاوڕێ واحید
بەڕێوەبەری بازرگانی و وەبەرهێنان و ستیوارت وەین لە نووسینگەی نوێنەری حکومەتی
هەرێم ، بەشداریان لە سێیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی دیراساتی کوردی کرد کە لەلایەن سەنتەری رۆژهەڵاتی ناوەراستی سەر بە
زانکۆی LSE رێکخرابوو سەبارەت بە توێژینەوە
ئەکادیمیەکانی تایبەت بە دۆز و پرسەکانی کوردستان.
لە کۆنفڕانسەکەدا ژمارهیهك توێژینەوەی ئەکادیمی لە چوارچێوەی
پانێڵی جیا جیا پێشکەشکران کە تیشكیان خستبووە سەر لایەنەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی
و کەلتووری کورد، کە لە زانکۆ جیاوازەکانی بەریتانیا و جیهان و هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون.
توێژەرەکان لە بابەتەکانیاندا مێژووی گەلی کورد و خەبات و بزاڤە ڕزگاریخوازەکان و
بەربەست و ئاستهنگییهکانی بەردەمیان شیکردەوە. هاوکات شۆرشە یەك لە دوای
یەکەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کاریگەرییان لەسەر ناساندنی دۆزی کوردستان و لایەنە
بەهێز و لاوازاکانیان خستە ڕوو. لە هەمانکاتدا هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی شۆڕشەکانی
گەلی کورد لە دیدگای ئەکادیمیەوە خرانە ڕوو. بەشێکی تری توێژینەوە پێشکەشکراوەکان
تایبەت بوون بە رۆڵ و کاریگەری کورد و بزووتنەوە سیاسیەکەی لەسەر ژیانی سیاسی و
سەقامگیری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە نێویشیاندا ژمارەیەك پانێڵ و توێژینەوە
لەسەر ئهزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان پێشكەشکران.
لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە ١٠٠ ئەکادیمی بەشداربوون، وە ئەوەی جێگای
سەرنج بوو، لە کۆنفرانسی ئەمساڵ ژمارەی ئەکادیمی و توێژەرە بیانییەکان کە
توێژینەوەیان لەسەر پرسی کورد پێشكەشکردبوو روو لە زیاد بوون بوو. هاوکات بەهۆی
زۆری توێژینەوەکان و خواستی توێژەر و ئەکادیمیەکان لەسەر پرس و دۆزی کوردستان،
ئەمساڵ کۆنفرانسەکە لە دوو رۆژەوە کرا بە سێ رۆژ.
لە دوا رۆژی کۆنفرانسەکەدا فیلمێکی کوردی نمایشکرا بە ناوی (All the mountains give)لەسەر ژیانی رۆژانەی کوردانی سەر سنورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی
کوردستان کە کاری کۆڵبەری دەکەن و ژیانی رۆژانەیان دەکەوێتە مەترسیەوە بەهۆی ئەو
کارەوە کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان دەیکەن، وە گفتوگۆیەك لەگەڵ دەرهێنەری
فیلمەکە ئاراش رەخشە و وەبەرهێنەر کەیت بڵۆگەر سازکرا.
لەندەن
١١-١٣ ی حوزەیرانی
٢٠٢٣