شاندێکی نوێنەرایەتی بەشداری لە یادەوەری پەنجاویەکەمین ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ دەکات
هەواڵ : 4/24/2025
لەندەن، شانشینی
یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. شاندێکی
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بهنوێنهرایهتی نوێنهری
حکومهتی ههرێم، کە پێکهتابوو لە خەسرۆ ئاژگەیی بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و
میدیا و هاورێ واحید بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی و وەبەرهێنان بەشداریان لە پهنجاویهکهمین
ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزە کرد.
بۆنەکە له هۆڵهند پارک بەرێوەچوو وه لەلایەن
ناوەندی قەڵادزە ڕێکخرابوو بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بهرچاوی
ڕهوهندی کوردستانیان و میوانی بیانی، وە لەلایەن کەس و کاری قوربانیان و ژمارەیەك
لە ئامادەبوان ووتار پێشکهش کرا و تێیدا دڕندهیی ڕژێمی دیکتاتۆری و کاریگهری
تاوانهکه کە لە ئەنجامی بۆمبارانکردنی فرۆکەکانی رژێمی پێشوو عێراق بۆ شاری
قەڵادزێ و بهتایبهتی بهئامانج کردنی زانکۆی سلێمانی که زیاتر له ٣٥٠ هاوڵاتی بێتاوانی
سیڤل و خوێندکاران بونه قوربانی و گیانیان سپارد.
ئامادهبوان جەختیان لەسەر گرینگی یادکردنەوەی
ئەو تاوانانە کردەوە بۆ ئەوەی لە یاد نەکرێن، وە هاوکات پشتگیری زیاتر بۆ دۆزی
کوردستان و رێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی تاوانی هاوشێوه دژ بە گەلی
کوردستان.
ئامادەبوان لە کۆتاییدا ٥١ دانە مۆمیان لە شوێنی
بەرێوەچوونی بۆنەکە هەڵگیرساند و چەپکە گوڵیان خستە سەر درەختی هەڵەبجە و ئەنفال.
لەندەن
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥