• (English) Prime Minister Barzani receives British ambassador to Iraq

    Thu, 13 Sep 2018 12:22

    (English) Prime Minister Barzani stressed the importance of the unity among the Kurdistan political blocs which would strengthen the position of the Kurdistan Region in Baghdad. He said the participation and the positive role of the Kurdistan Region in the new Iraqi parliament and government are important for the settlement of the differences between the KRG and Baghdad.

  • نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا دۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

    Thu, 13 Sep 2018 12:10

    له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كان و دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ شاندی میوان جه‌ختیان له‌ پێویستیی ڕۆڵی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پێكهێنان و هاوبه‌شى له‌ بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی داهاتوودا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ كرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشییان له‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرد. شاندی میوان خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌ربڕى و هیوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.

  • گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا APPG کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

    Fri, 13 Jul 2018 2:17

    کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پیرۆزبایی لە جاك لۆپریستی کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی گرووپی APPG وە سوپاسی ناوبراو و ئەندامانی گرووپەکەی کرد بۆ پشتگیری بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان. هاوکات ستایشی نمایشەکانی هێزە ئاسمانیەکانی بەریتانیای کرد لە ئاسمانی لەندەن بە بۆنەی سەد ساڵەی دامەزراندنی و ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕاگڕتنی هێرشەکانی داعش لەسەر هەرێم و عیراق. هاوکات بە کورتی باسی هەڵبژاردنە گشتیەکانی ئەم دواییەی عێراق و ڕۆڵی کورد کرد لە دامەزراندنی حکومەتی نوێی عیراق

  • بە ئامادەبوونى بەرپرسانى بەریتانیاو دیپلۆماتکاران، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن بۆنە پێشوازی هاوینەی سازکرد

    Thu, 12 Jul 2018 3:25

    کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ووتەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا کەوا ئەو بەشداریکردنە بەرفراوانەی مێوانان لەو بۆنەیەدا ئاماژەیەکی ڕاشکاوە بۆ بەردەوامی پەیوەندیە بە‌هێزەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان. ووتیشی: ” ئێمە ئەو بۆنەیە لە کاتێکدا سازدەکەین کە عیراق توانی بەسەر داعشدا زاڵ ببێت. نزیکەی ساڵێك بەسەر لەناوبردنی داعشدا تێپەڕدەبێت لەسەر زه‌وی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقی فیدڕاڵ و هێزەکانی پێشمەرگە. وە ئەو سەرکەوتنە مومکین نەبوو بەبێ یارمەتی و هاریکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لە نێوانیشیاندا بەریتانیا کە هاریکاری هەموو هێزە ئەمنیەکانی عیراقی کردووە لە نێوانیشیاندا هێزەکانی پێشمەرگە.”  ووتیشی دوا بە دوای هەڵبژاردنە گشتیەکانی ئەم دواییەی عیراق، چاوەڕێی حکومەتێکی بنکە فراوانین کە خزمەت بە هەموو گەلانی عێراقدا بکات و شه‌راکه‌تی ڕسته‌قینه‌ فه‌راهه‌م بکات، هاوکات هه‌ڵه‌و نه‌هامه‌تییه‌کانی پێشتر  دوباره‌ نه‌کرێنه.

  • نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی لوبنان لە بەریتانیا کۆدەبێتەوە

    Thu, 12 Jul 2018 11:54

    لەو دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر نیگەرانیە هاوبەشەکان لەسەر گەشەسەندنەکانی بارودۆخی ئاسایش، سیاسی، کەلتوری و ئابوری لە هەرێمی کوردستان و کۆماری لوبنان. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بەهێزی پەیوەندیە ئابوری، کۆمەڵایەتی و کەلتووریەکانی نێوان هەرێم و لوبناندا و ووتی: ” هەرێمی کوردستان و لوبنان پەیوەندیەکی دووقۆڵی بەهێزیان هەیە، وە بەردەوامیدان بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کارێکی گرینگە بۆ بەهێزترکردنی بەرژەوەندیە هاوبەشەکان و نەهێشتنی تەحەدیاتەکان.”

Subscribe

our newsletter

Subscribe

hack 2018 cpanel alma cavdar59 sunucu root işlemi portsuz backconnect olma litespeed c1 bypass method cavdar599 litespeed config okuma cavdar59 hacklink shell script