پشووی نووسینگەی نوێنەرایەتی بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز

Alternate Text ئاگادارییه‌کانمان : 6/4/2025

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانیانی بەرێز دەکەین. بەو بۆنە پیرۆزەشەوە، بە پێویستی دەزانین بە هاوڵاتیانی بەڕێز رابگەیەنین کەوا پشووی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ٦ی حوزەیران دەستپێدەکات و رۆژی سێشەمە ١٠ی حوزەیران جارێکی تر دەست بە دەوام دەکرێتەوە.

دووبارە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین و هیوای کاتێکی خۆش و ئارامیان بۆ دەخوازین.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥