نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە هه‌شته‌مین دیداری سلێمانی ده‌کات
هەواڵ : 4/18/2024
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd.
کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا بەشداری لە هه‌شته‌مین
دیداری سلێمانی ده‌کات که له‌لایه‌ن زانکۆی ئه‌مریکی عێراق-سلێمانی ڕێکده‌خرێت.
هه‌شته‌مین دیداری سلێمانی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و بڕیاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی
حکومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم و ئه‌کادیمی و توێژه‌ره‌وه و شاره‌زایانی ژماره‌یه‌ک
ووڵاتی جیهانی و هه‌رێمی کۆکرده‌وه بۆ باسکردنی دۆخی ناوچه‌که‌و ئاڵانگارییه‌کان
و ململانێ هه‌رێمی و پرسه گرینگه‌کانی ئاسایش و ئابووری و وزه و ژینگه.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم سوپاسی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌مینداری زانکۆی ئه‌مریکی
له عێراق، سلێمانی کرد بۆ ڕێکخستنی دیداری سلێمانی له کاتێکی یه‌کجار هه‌ستار که
ناوچه‌که پێیدا تێده‌په‌ڕێت و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له
سیاستوان و توێژه‌ر و شاره‌زا له ناوه‌نده هیزرییهکانی شانشینی یه‌کگرتوو به‌شداری
دیداره‌که بوون و دیدگا و تێڕاونیهکانیان هاوبه‌شی پێ‌کرد له‌گه‌ل ئاماده‌بوان.
سلێمانی- هەرێمی کوردستان
١٧-١٨ ی نیسانی ٢٠٢٤