نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کتێبخانەی نیشتیمانی بەریتانیا (British Library) بەسەر دەکاتەوە.
هەواڵ : 3/4/2024
لەندەن،
شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان سەردانی کتێبخانەی نیشتیمانی بەریتانیای کرد لە شاری لەندەن و لەلایەن
دکتۆر مایکڵ ئێردمان سەرۆکی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست بە گەرمی
پێشوازی لێکرا.
لە
میانەی سەردانەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم گەشتێکی بەناو کتێبخانەکە و بەشەکانی کرد،
بە تایبەتیش بەشی کوردی کە بە سەدان ناونیشان لەخۆ دەگرێت. هاوکات هەردوولا
گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان ئەنجامدا سەبارەت بە گرینگی هەماهەنگی بەهێز لە نێوان
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و کتێبخانەی گشتی بەریتانیا و هاریکاریکردنیان بە
دابینکردنی پەرتوك و ناونیشانی زیاتر بۆ ئەوەی خوێنەری کورد و غەیرە کورد سەرچاوەی
زیاتریان لەبەردەستدا بێت و زانیاری زیاتریان دەست بکەوێت لەسەر کوردستان.
کاروان
جمال تاهیر ئاماژەی بەوەدا کەوا مێژوو و زمانی کوردی بهشێکی گرینگی ڕۆژههڵاتی
ناوهڕاستهو زۆرێک خواستی زانیاری زیاترن لەسەر کوردستان، بۆیەش پێویستە بەشەکەی
کوردی تایبەتمەندی زیاتری هەبێت و سەرچاوەکان زیاتر بکرێن، لەو سۆنگۆیەشەوە
ئامادەباشی نوێنەرایەتی نیشاندا بۆ دابینکردنی ناونیشان و سەرچاوە پێویستهکان وەك
دیاری بۆ کتێبخانەکە.
لەلای
خۆیەوە دکتۆر مایکڵ ئێردمان خۆشحاڵی خۆی بۆ بەسەرکردنەوەکەی نوێنەری حکومەتی هەرێم
و ئامادەباشی بۆ پێشکەشكردنی هاریکاری
بەمەبەستی دەوڵەمەندترکردنی بەشی کوردی لە کتێبخانەکە دەربڕی، ووتیشی ئەوانەی کە
بە زمانی کوردی قسە دەکەن لە جیهاندا بە گشتی ژمارەیان زۆرن و لە بەریتانیاش
کۆمەڵگایەکی گەورەن و بە بەردەوام پێویستیان بە هاریکاری ئەوان هەیە لە ڕووی
دابینکردنی سەرچاوەکان، بۆیەش هەموو ئاسانکارییەك دەکەن بۆ ئەوەی سەرچاوە و
ناونیشانی زیاتر زیاد بکەن بۆ کتێبخانەکەیان و بهردهستبێت بۆ توێژینهوه و
زانیاری زیاتر لهسهر کوردستان لە گشت بابهتهکان.
شایانی
باسە کتێبخانهی نیشتمانی بهریتانیا زیاتر له ده کیلۆمهتر ڕهفهی و ١٩٠
ملێۆن ناونیشان و سەرچاوە و ئەرشیف لەخۆ دەگرێت و لهوانهش بهشی کوردی که خزمەتێکی
باش بە کورد و زمانی کوردی دەکات.
لەندەن
٤ی ئازاری ٢٠٢٤